KMMK:
چوارشەممە٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە بانە لە خاڵی سنووری ” هەنگەژاڵ” بۆسەیان بۆ گرووپێک کۆڵبەر نایەوە و بەر دەسڕێژی فیشەکیان دان.
لەم پەلامارەدا چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی” یادگار شێخی، کامەران پاوان، ئیبڕایم زۆوی و عەلی کیلە” بریندار زوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم کۆڵبەرانە لە کاتێکدا، سەرقاڵی کۆڵبەری بوون دەکەونە بۆسەی هێزە سنوورییەکان و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێدەکرێ و دەبنە ئامانج.
لە هەواڵێکی دیکەدا ڕۆژی شەممە ٢۵ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە ناوچەی سنووری ورمێ کۆڵبەرێکیان بە ناو ” سەلمان مەحموودیان” بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج ۆ برینداریان کرد.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە٤۶ کۆڵبەر و کاسبکار له ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە سنوورییەکانی ئێران و هەندێ جاریق تورکیا گیانی خۆیان لە دەست داوە و ١١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


