KMMK:
یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، له پێوەندییەکی تلەفونیدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێراەوە له شاری شنۆ بەڕێز” حسێن پیرووتی” بانگهێشتی ئەم دامەزراوە ئەمنییەکرا و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ڕێزدار پیرووتی لە ئیدارەی ئیتلاعات سەبارەت بە چالاکی کرێکاری، مافی ژنان و گرووپگەلی کەژەوانی لێپرسینەوەی لەسەر کراوە و هەروەها پێیان ڕاگەیاندبوو: کە هەموو پێوەندییە تلەفوونییەکانی و مەسێجەکانیشی لە لایەن ئەو دامەزراوە ئەمنییەتییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
شیاوی باسە کە حسێن پیرووتی خەڵکی شــنۆ و لە چالاکانی کەژەوانی و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ چالاکیگەلی کرێکاری لە پارێزگای ورمێیە کە پێشتر ٢٧١٢ی کوردی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شــنۆ کرابوو و لێپرسینەوەی لە سەر جێبەجێ کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


