ئازاد دانشوەر به دانانی بارمتە ئازاد کـرا

KMMK:

شەممه ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، ئازاد دانشوەر، دانیشتووی مەریوان، بە دانانی بارمته تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.

ئەم هاوڵاتییە مەریوانییە لە ناوەڕاستەکانی پووشپەڕی ئەوساڵ لە لایەن ڕایەدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە مەریوان دەستبەسەر کرابوو.

بە پێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئازاد دانشوەر ٣٤ ڕۆژ لە دەستبەسەریدا بووە کە لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.

ئازاد دانشوەر ٢٢ ساڵ تەمەن و کوڕی حامید خەڵکی گوندی ” یەنگیجە”ی سەر بە مەریوان، ماوەی سێ ساڵە ئەندامی ” یەکێک لە حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران” بووە و ناوەڕاستی پووشپەڕ پاش گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتی سپاس پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو شەش ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان لێپرسینەوەی لە سەر کرا و پاشانی بۆ قۆناغەکانی دیکەی لێپرسینەوە نێردرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ســنە.تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئەو تۆمەتی پێی لێپێچینەوەی لە سەر دەکرێ ئاشکرا نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان