مەریوان: هێرشی سپای پاسداران بۆ گوندی نێ و دەستبەسەر کردنی لاوێک

KMMK:
چوارشەممە ۱۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر گوندی نێ_ی سەربە مەریوان و گەنجێکی ۲۳ ساڵان بەناوی کاوان کەسرایی کوری «بەکرە»_ یان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە رۆژی پێنج شەممە ۱۲ی پووشپەڕ خەڵکی ئەو گوندە یادکردنەوەییەک بکەن لەو سێ ژینگەپارێزەی پاوە (موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی) و یادیان بەرز ڕاگرن.
سپای پاسداران بۆ پێشگرتن لەو هەڵوێستەی خەڵکی گوندی نێ، تەواو ئەو رێگایانەی نێ بە مەریوان، سیاناو و دەوروبەری دەبیستێتەوە، گرتووە و بازگەی پشکنینی داناوە.
جێی ئاماژەیە کە گەنجان و خەڵکی گوندی نێ لەهەموو بابەت و رووداوەکانی پێوەندیدار بە چارەنووسی گەلی کوردستان خاوەن هەڵوێست بوون و لەهەمبەر نادادپەروەری و زۆری بێدەنگ نەبوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان