خۆکوژی چوار ژن لە ماوەی حەوتوویەک

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو چوار ژن لە شارەکانی ســنە، سونقووڕ و سەقز خۆیان کوشتووە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ڕۆژی سێ شەممە ۲ی گوڵانی ۲۷۲۰ی کوردی، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سنە بە ناوی دەریا محەممەدی ۲۴ ساڵ تەمەن لە شارۆچکەی ۵ی ئازەر بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی لە بینایەکی ۵ قات فڕێدایە خونر و گیانی لە دەست دا.

هەر ئەو ڕۆژە لە شاری سونقووڕ، نگین ئەمینی ۳۴ ساڵ تەمەن و خێزاندار و دایکی ۳ منداڵ بووە، بە هۆی هەژار پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.

هەروەها شەممە ۲۹ی خاکەلێووە، ۲ ژن بە ناوەکانی شەریفە مستەفاپوور تەمەن ۳۲ ساڵ و ئەفسانە ڕەحیمی تەمەن ۲۹ ساڵ لە شاری سەقز بە هۆی کێشەیی بنەماڵەیی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیی تا ئێستە ۱۳ کەس، ۹ پیاو و ۴ ژن خۆیان کوشتووە که بە هەماری ئەم چوار ژنە ڕێژەی خۆکوژی ژنان بە ۸ و سەرجەم ۱۷ کەس خۆیان کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان