بەردەوامی گەڕی ئێعدام؛ کەسێکی دیکە ئێعدام کرا

KMMK:

چوارشەممە ۳ی گوڵانی ۲۷۲۰ی کوردی، لوقمان ئەحمەدپوور گەنجێکی ۳۰ ساڵ تەمەنی خەڵکی بانە کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ئێعدام کراوە.

ناوبرا نێزیک سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر و پاشان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو چەندد زیندانی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کراون.

شیاوی باسە کە ئێعدام زیندانیان لە ڕۆژانی ڕابردوو و پاش هەڵهاتنی زیندانیان لە زیندانی سەقز پەرەی سەندووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۹ کەس ئێعدام کراون، بە هەژماری ئێعدامی ئەم گەنجە بانەییەوە ڕێژەی ئێعدام کراوان بە دە کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان