هەواڵەکان

ئەشکەنجەدانی ئارام فەتحی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان

KMMK:

چوارشەممە ۱٨ بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، ئارام فەتحی بە شێوەی کاتی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان ئازاد کرا. ناوبراو لە ماوەی چوار رۆژی ڕاگیرانیدا و لە کاتی لێپرسینەوەدا ڕووبەرووی ئەشکەنجە بۆتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی گەیشتووتە KMMK: ئاسەواری ئازار و ئەشکەنجە بە جەستەی ئەم چالاکە مەدەنییەوە دیار بووە.

ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی دانپێنانی زۆرەملێ، کەسانی دەستبەسەرکراو ڕووبەرووی ئەشکەنجەی جەستەی و دەروونی دەکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە، ئارام فەتحی سێ‌شەممە ۱۷ بەفرانبار، ڕەوانەی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان کرا و دیسان گواسترایەوە  بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە. ناوبراو تا ئێستا چەندین جار دەستبەسەر کراوە و ڕووبەڕووی تۆمەتگەلی ناڕەوا بۆتەوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

Related posts

مەھاباد؛ ئازاد کردنی بەندکراوێکی سیاسی بە شێوەی کاتی

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی فێوریەی ٢٠١٩

هەژاری و برسێتی کۆمەڵگا لە لایەک و ژیانی شاهانەی کاربەدەستان لە لایەکی ترەوە