KMMK:
سه شه‌ممه ۲۶ی سه‌رماوه‌زی ٢٧١٩ی كوردی، ته‌رمی سه‌هۆڵ به‌ستوی دوو برای كۆڵبه‌ر له ناوچه سنورییه‌كانی گه‌رده‌نه‌ی ته‌ته‌ی سه‌ر به شاری مریوان به ناوه‌كانی« ئازاد و فه‌رهاد خوسره‌وی» كوڕی عوسمان خه‌ڵكی گوندی نێ دۆزرانه‌وه.
به پێی وته‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار: ئه‌م دوو برایه ته‌مه‌نیان ١٣ و ٢٢ ساڵان بووه كه شه‌وی رابردوو بۆ كۆڵبه‌ری رۆشتونه‌ته سنوره‌كانی هه‌ورامان و به هۆی سه‌رما و لێوزمه رێگایان لێ هه‌ڵه بووه و به هۆی سه‌رماوه گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ژمێریاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ی زایینیه‌وه تا ئێستا به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه سنوریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ١٢٧ كۆڵبه‌ر بریندار و ۶۵ كۆڵبه‌ری دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ئه‌ژمار كردنی ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره رئژه‌ی گیان له‌ده‌ست داوان بۆ۶۷ كه‌س هه‌ڵده‌كشێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
Pingback: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان » پاش سێ ڕۆژ تەرمی کۆڵبەری تەمەن ۱۴ ساڵی مەریوانی دۆزرایەوە