هەواڵەکان

هادی حەسەنی ئەومیرمنداڵەی تەنها سەرچاوەی بژێوی ماڵ بوو کوژرا

KMMK:

هادی حەسنی کۆڵبەرە منداڵەکە کە ڕۆژی شەممە ۲٤ سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی بە تەقەی راستەوخۆیی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا، تەنها کاسب و نان دەرهێنەری خێزانێکی شەش کەسی بوو و ئەرکی بەخێوکردنی ماڵباتێکی لە ئەستۆ بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە رێی پەینوەندی بە خزم و نزیکانی ناوبراو لەوە ئاگادار کراوەتەوە کە باوکی نابروا پێشتر ، واتا ساڵی پار لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراوە و هادیش بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی بە ناچار ڕویی کردۆتە کۆڵبەری.
هادی خاوەنی چوار خوشکی بچوکتر لە خۆیەتی و بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکات ناچار بە سەختی کار دەکات و روو دەکاتە کۆڵبەری.

دوو کەس لەو کەسانەی کاتی کوژرانی هادی لەو شوێنە بوون، باسیان کرد کە هێزەکانی ئێران بێ ئەوەی ئاگادارکردنەوە بدەن، دەستیان کردووە بە تەقەی راستەوخۆ و ئەوانیان کردۆتە نیشانە، کە لە ئاکام دا کوژرانی هادی حەسەنی کوڵبەرە منداڵە رەبەتیەی لێدەکەوێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت ئاکارێکی نامرۆڤانە بوو کە تا ئێستاکەش قووربانی لێدەکەوێتەوە

بانگهێشت و هەڕەشە بۆ سەر خوێندکارانی زانکۆ، بەهۆی کۆبوونەوی پاراستنی زەریاچەی ورمێ

تەقینەوەی مین لە شاری سەقز قوربانی لێکەوتەوە