KMMK:
سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی ۸ سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، کچێکی ۱۷ساڵ بەناوی لەیلا خەڵکی گوندی “ئوسوکەند” سەر بە مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵەکە؛ لەیلای تەمەن ۱۷ ساڵ بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی ڕاو ـ تاپڕ ـ لە ماڵی باوکی هەڵیکوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا ئەم کاتە زانیارییەک لە مەڕ خۆکوژی ئەم مێرمنداڵە ئاشکرا نەکراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زاینییەوە تا ئێستە ٤۰پیاو و ۳۲ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی وگیانیان لەدەست داوە کە بە هەژماری ئەم ڕووداوەوە ۳۳ ژن خۆیان کوشتووە کە لەم ڕێژەیە ۱۸ کەس لە هەردوو ڕەگەز تەمەنیان خوار ۱۸ساڵبووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
تلگرام
@KMMKKURDISTAN
پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN


