KMMK:
پێنج شه‌ممه ١٧ی گه‌لاوێژی ٢٧١٩ی كوردی شه‌ش شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی گوندی ( سڵێن) سه‌ر به هه‌ورامانی مه‌ریوان له لایه‌ن دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی هه‌واڵه‌كه: ئه‌م شه‌ش كه‌سه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حزبه كوردستانیه‌كان سزای سێ مانگ تا چوار ساڵیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه: حه‌مید ئه‌حمه‌دی سزای ٤ ساڵ، بورهان ئه‌دوائیان سزای ١ ساڵ، عه‌بدوڵا ئه‌دوایی سزای ١ ساڵ، فه‌ردین ئه‌دوایی سزای ٦ مانگ، ئه‌نسار ئه‌دوایی سزای ٦ مانگ و ئارام ئه‌دوایی سزای ٣ مانگ به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN