KMMK:
سێ شه‌ممه ١ی گه‌لاوێژی ٢٧١٩ی كوردی دوو به‌ند كرا‌و له به‌ندیخانه‌ی كۆماری ێیسلامی ئێران له شاری ورمێ له سێداره دران.
به پێی راپۆرته‌كه: ناسناوی ئه‌م دوو به‌ندكراوه كه دوێنێ له سێداره دراون « نازدار وه‌ته‌ن خاه» و« ئاراسته ره‌نجبه‌ر» به كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان گه‌یشتووه.
شایانی باسه كه: ئاراسته ره‌نجبه‌ر به تاوانی كوشتنی هاوژینی خۆی و نازدار وه‌ته‌ن خاه به تاوانی به‌شداری كردن له كوشتنه‌كه‌دا پتر له پانزده ساڵ له‌وه‌و پێشه‌وه له به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری ورمێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن وپاش تێپه‌ڕ بوونی مه‌ودای یه‌ك مانگه‌ی كه به‌م دو كه‌سه درابوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ره‌زایه‌ت له‌م دوو كه‌سه له سێداره دراون.
به پێی داتاكانی ناوه‌ندی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ی زایینیه‌وه تا ئێسته به ئه‌ژمار كردنی ئه‌م دوو كه‌سه سێ ژن به‌ده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئیران له سێداره دراون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN


