KMMK:
یه‌ك شه‌ممه ٩ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٩ی كوردی، كاسبكارێكی پیرانشاری به ناوی (یونس ئاڵتون) له ئاكامی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و شاره بریندار كرا.
به پێی راپۆرته‌كه: یونس ئاڵتون ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵان و كوڕێ عومه‌ر خه‌ڵكی گوندی «نه‌جمنه«ی سه‌ر به شاری پیرانشار له سنوری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان ده‌كرێته ئامانجی ته‌قه‌ی راسته‌و خۆ و بریندار ده‌كرێت و پاشان ده‌گه‌یه‌ندرێته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی تردا رۆژی یه‌ك شه‌ممه، كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی «سه‌ردار گه‌وێڵه‌یی» خه‌ڵكی ئاوایی گه‌وێڵه لە شاری مەریوان ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لاماری هێزه چه‌كداره‌كانی پاسگای كۆماری ئیسلامی له ته‌ته و به سه‌ختی بریندار ده‌كرێت و پاشان ده‌گواسترێته‌وه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌ریوان.
جێگای ئاماژه‌یه كه: كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵه‌كانی خۆی دژ به گه‌لی كورد له رێگای بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و داخستنی ده‌رگا ئابوریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان درێژه ده‌دات و له لایه‌كی تره‌وه كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی كورد له كاتێكدا كه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌نها پارویه‌ك نان ده‌ده‌ن و روو له رێگای مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن، ده‌كرێنه ئامانج و به‌وهۆیه‌وه زۆر جار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و بریندار ده‌كرێن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان