مەهاباد/ گیان لەدەست دانی گەنجێک کە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو

KMMK:
لە رۆژانی رابردوودا گەنجێکی خەڵکی مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی نەوید پاش تێپەڕینی چەند رۆژ بەسەر خۆ سوتاندنیدا گیانی لەدەست دا.

جێگای ئاماژەیە: حکومەتی ئێران بە دانانی سیاسەتی دژبەرانە و نەدانی خزمەتگوزاری سەبارەت بە ژیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە پەرەپێدانی کێشە کۆمەڵایەتیەکان بوەتە گەورەترین هۆکاری خەمۆکی و بێ هیوایی لاوان و دانیشتوانی ئەم بەشە لە کوردستان.

بە پێی زانیاریە کۆکراوەکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیەوە تائێستە ۳۵ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتوە کە بەئەژمار کردنی ئەم کەسە رێژەی خۆ کوشتنەکان بۆ ۳۶ کەس هەڵدەکشێت، هەروەها ئەم رێژەیە ۱۶ پیاو و ۲۰ ژن لەخۆ دەگرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان