کوژران و بریندار بونی ٤ کۆڵبەر تەنها لە یەک ڕۆژدا

KMMK:

ئەمڕۆ شەممە ۱٤ی گوڵانی ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی هێزەکانی سوپای پاسداران لەپازگای شوشمێ سەر بە ناوچەی نوسود لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای کەمین دانان بۆ کۆڵبران و پاشان دەسترێژی گولـلە لەم کۆڵبەرانە، کوڵبەرێک بەناوی” صادق عەزیزی ” خەڵکی گوندی بێوەنەی سەر بە شاری جوانڕۆ دەکوژرێت و ۳ کۆڵبەری دیکەش بریندار دەبن. تەرمی ئەم کۆڵبەرە گیان بەخت کردوە گەیندراوەتە پزیشکی دادوەری.

شایانی باسە لە سەرەتای ساڵی زاینییەوە تا کوو ئێستا ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد گیانیان بەخت کردوە و ۷۰ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان
سادق عەزیزی