ناڕەزایی کرێکاران لە بانە /گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی شۆفیر تەکسییەکان لەسەقـز

KMMK:

چوارشەممە ٤ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی کرێکارانی بیناسازی شاری بانە بە بۆنەی هەڵکشانی تێچووی تەئمینی کرێکارانی بیناسازی گردبوونەوەی ناڕەزاییان پێک هێنا.

بەپێی زانیارییە سەرڕاست کراوەکان کۆمەڵێکی بەرچاو لە کرێکارانی بانەیی کە لە لاینە جۆربەجۆرەکاندا سەرقاڵ کار بوون،لە ناڕەزایەتی دژبە هەڵکشانی تێچووی تەـمینی کرێکاران بە هەڵگزدنی پلاکاردگەلێک بە اوەڕۆکی ” دادپەروەری کۆمەڵایەتی ، ئێمە جوازیاری دابەزینی تێچووی تەئمینی کرێکارانی بینا سازین ویان هەڵکشانی تەئمین نادادپەروەرانەیە و …”لەبەرانبەربینای سەندیکای کرێکارانی بانە دەستیان دایە ناڕەزایی وگردبوونەوە.
لە گردبوونەوەیەکی دیکە دوێنێ سێ شەممە ۳ی گوڵانیش کۆمەڵێک لە شۆفیر تەکسییەکانی شاری سەقز لە ناڕەزایەتی دژبە تەکسییە ئینتەرنێتیەکان(ماکسیم۱۶۱۱) لەم شارە دەستیان دایە مانگرتن و داوای مافەکانیان کرد وداوایان کردووە کە چالاکییەکانی ئەم سیستەمە ڕابوەستێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان