KMMK:
پێنج شه‌ممە ۲۹ ی خاكه‌لێوه‌ی ۲۷۱۹ ی كوردی، مسته‌فا مسته‌فه‌وی ئاڵبڵاغ، خه‌ڵكی شاری بۆكان، پاش زیاتر لە هەشتا رۆژ مانه‌وه‌ی له گرتووخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ، جارێکی تر گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لەو شاره.
ناوبراو هەشتا و دوو رۆژ به‌ر له ئێستا له زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ وه راگوێزرابوو بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات و له‌وێ له باره‌ی مردنی ئه‌ندامێكی به‌سیجی سوپای پاسداران به ناوی حسێن شوانكاره گرێ‌دراو بە هاوینی ساڵی ۲۷۱٨ی کوردی، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە، به‌درێژایی مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه له به‌ندیخانه‌ی ئیتلاعات، بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیاریه‌كیان له باره‌یه‌وه ده‌ستنه‌كه‌وتبوو.
مسته‌فا مسته‌فه‌وی ئاڵبڵاغ، سه‌ره‌تای سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، پاش 27 رۆژ لێپرسینه‌وه و را‌گرتن له زیندانی تاكه‌كه‌سی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ڵە ورمێ، بۆ به‌ندی ۳-۴ و دواتریش به‌ندی ۱۲ ی سیاسی له زیندانی ورمێ گواسترابۆوە.
شیاوی باسە کە، ناوبراو تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئێرانی دراوه‌ته پاڵ و له ئێستادا دۆسیه‌كه‌ی له لقی 6 لێپرسینه‌وه‌ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ یه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان