KMMK:
تۆفێق محەممەدی نێزیک مانگێکە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە، لەم ماوەیەدا بنەماڵەی ناوبراو هیچ زانیارییەکیان لەدۆخی ناوبراو نەبوو.
چوارشەممە ۲۱ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی ئەندامانی بنەماڵەی ئەم چالاکی کرێکارییە توانیان لە گرتوخانەی ئێدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران چاویان بەناوبراو بکەوێت.
لەماوەی مانگێک دەسبەسەری ناوبراو تەنیا توانیبوویان لە پێوەندییەکی کورتدا ،دەسبەسەریەکەی بە بنەماڵەکەی ڕابگەیەنن.
تۆفێق محەممەدی، شەممە ۱۸ی ڕەشەممەی ۲۷۱۸ ، بەبێ نواندنی مۆڵەتی قەزایی و لەکاتی کارکردندا، بە تۆمەتی نادیار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە.
تا ئێستە هۆکاری دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە و چالاکی کرێکاریێە نادیارە،ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو نێزیک بە مانگێکە دەسبەسەر کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان