KMMK:
یەکشەممە پێنجەمی ڕەشەممە، شەش گەنجی کوردی خەڵکی هانەگرمەڵە سەربە شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و کەوتنە بەر کوتەک و لێدان.
کوردپا ناوی ئەم شەش هاوڵاتییە دەستبەسەر کراوەی «هونەر محەممەدی، مەجید لهۆنی، هەژیر قادری، دیار بەکری، میــلاد محەممەد ئەمینی وبەهمەن ڕەحمانی» ڕاگەیاندووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە: هونەر محەممەدی بەهۆی لێدانی ڕایەدارانی حکوومەتی، لووتی خەساری گرانی بەرکەوتووە و مەجید لهۆنی پێی بریندار بوو.
هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو پاشان دەگوازرێنەوە بۆ کەلانتەری کۆماری ئیسلامی لە شاری نۆدشە.
تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە زانیارییەک وەچنگ نەکەوتووە.
گوندی هانەگرمەڵە سەربە شاری پاوە، یەکێک لەو شوێنانەیە کە کۆڵبەران هاتوچۆی لێدەکەن کە هاوکەوشەنی تەوێڵە و بیارەیە لە باشووری کووردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


