KMMK:
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری حکوومەتی ئێران لە وتاری چلەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حکوومەتی ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە تەنیا ۱۸۲۵ کەس لە کارمەندانی حکوومەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەربە ئاینزای سونەن وبە واتایەکی دیکە شیعە نین.
دەربڕینەکانی حەسەن ڕۆحانی ،دانپێدانانی بەرپرسێکی حکوومی بە ئاپارتاید لە جوگرافیای هەنووکەیی ئێرانە کەلە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە پێڕەو دەکرێ.
بەپێی ناوەندی ئاماری ئێران، ڕێژەی کارمەندانی حکوومی 450 هەزار دەبێ،لەم ڕێژەیە نێزیک بە ۱۸۲۵ کەس شیعە نین و سەربە ئاینزای سونەن.
بەپێی کوتەکانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەم ڕەقەمە شۆرای شار وگوندەکان، کارمەندانی قایمقامەتی ، بەخشدار و … لەخۆ دەگرێ.
بە پێی حەشیمەتی نەتەوەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و هەروەها پێڕەوانی ئاینزای سوننە، ئەم ڕەقەمە باس لێکراوە لەلایەن سەرۆک کۆماری حکوومەتی ئێران، دانپێدانانی ئاشکرایە بە ئاپارتاید لە ئێران.
بەو پێیەی پێکهاتەی لانیکەم پەنجا بۆ شەست لە سەتی حەشیمەتی وڵاتی ئێران نەتەوەی نافارسن، هەروەها حەشێمەتی پێڕەوانی ئاینزای سوننە لە ئێران لەکەمترین ڕێژەدایە ،پتر لە بیست لە سەد دەبێ،دامەزراندن و مۆڵەتی کارپێدانی تەنیا ۱۸۲۵ کەس بە هەڵاواردن و ئاپارتایدی فەرمی لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە دادەنرێ.
شیاوی باسە کەلە هیچکام لە بەرپرسانی باڵای حکوومی وەکوو ڕێبەری، سەرۆک کۆماری، وەزیرەکان، پارێزگاری، دامەزراوەکانی سوپا و سەربازی، نەتەوەی کورد و پێڕەوانی ئاینییەکانی وەکوو سوننە نەتوانن پێگەیەکیان هەبێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان