مردنی ژنێک و ژەهراوی بوونی ۵۶ کەس بەهۆی پیس بوونی ئاوی خواردنەوە

kmmk:

لەڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی پیس بوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی زاغەی ژووروو کە حەشیمەتەکەی ۵۰۰ کەس و
سەر بە شاری دیواندەرە (۲۵ کیلۆمەتری ) لەپارێزگای ســنە ژنێک گیانی لە دەستدا و ۶۵ کەسی دیکە ژەهراوی بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە وهەنووکە ئاوی ئەو گوندە بۆ خواردنەوە نابێ و لەڕێی تانکەرەوە ئاوی خواردنەوەی گوندەکە دابین دەکرێ. وبەرپرسی بەشی تەندرووستی دیواندەرە ڕایگەیاندووە: بەهۆی بارینی باران و ڕژانی ئاوە پیسەکان بۆ شوێنی کۆگای ئاوی خواردنەوە ئەم کارەساتە خوڵقاوە.

شیاوی باسە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لە دەوڵەمەندترین سەرچاوە ئاوییەکانی ئێرانە ،بەڵام بەهۆی پێڕانەگەیشتن و دزینی ئاوەکان و نۆژەن نەکردنەوەی سیستەمی ئاوی خواردنەوە ،قەیرانی کەم ئاوی و زۆر بوونی نەخۆشی یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی ئەم دەڤەرەیە و تائاستێک بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی تەندرووست ،ئیکۆسیستەمی ڕۆژهەڵاتی تێکچووە وسەرەڕای هەبوونی سەرچاوە وکانیاوی زۆر، هەم لەبەشی ژیانی و هەم بەشی کشت وکاڵی وەکوو بیابانەکان دەردەکەوێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan