kmmk:
ڕۆژی ۱۰ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتای ، زیندانییەکی کورد بەناوی عومەر بەدلی پوور، ۴۷ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی هوسین سەربە شاری ورمێ بەهۆی نەخۆشی گران و دواخستنی لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی خۆی لە دەست دا.
ناوبراو بەهۆی نەخۆشی دمژ(ئاسم) ئازاری دەچێژا وسەردانی بەشی تەندرووستی زیندان کردووەو لەلایەن پزیشکی کێشکچی ئەو بەشەوە مۆڵەتی ناردنی خێرای ناوبراو بۆ دەرەوەی نەخۆشخانە دەرکرابوو بەڵام بەم حاڵەوە ناردنی بۆ دەرەوە وەدوا خرابوو کەبوو بەهۆکاری مردنی ناوبراو.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بەرپرسانی زیندان پێوەندیان بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە وهۆکاری مردنی ناوبراویان گرێداوە بە نەخۆشی دمژەوە لەکاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە.
مردنی زیندانیان لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بەهۆی پێڕانەگەیشتن و کەمتەرخەمی لە ناردنی خێرا بۆ ناوەندە پزیشکییەکان لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو تا ئێستە گەیووە بە ۷ کەس،کە هەرجارەو بەرپرسانی زیندان لە سەرشانی خۆیان داماڵیووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان