گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی شارەوانی مەهاباد

kmmk:

چوارشەممە ۵ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی مەهاباد گردبوونەوەی ناڕەزایان لەبەردەم شارەوانی ئەو شارە پێک هێنا لەهەمبەر وەرنەگرتن وپێنەدانی حەقدەستی ۹ مانگ پاشەکەوت کراو و دیکەی ئەو پوانە کاریانەی لەو ناوەندە دەبوا پێیان بدرایەت.

شیاوی کوتنە ، پاشەکەوت بوونی حەقدەستی کرێکارانی شارەوانی تەنیا مەهاباد نییە وهەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە و چینی هەژار وکرێکاری کوردستان هیچ ڕۆچنەیەکی دیکەیان نییە تا بتوانن خوانی منداڵەکانیانی پێ بڕازێننەوە وهەربۆیە لەڕووی ناچارییەوە دەست دەدەنە مانگرتن وناڕەزایی دەربڕین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: