kmmk:
هاوڵاتی کورد عەبدوڵڕەحمان شەریفی ۴۰ساڵ تەمەن بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناحیەی مەچەکی قاچ بریندار بوو .
بەگوێرەی هەواڵەکە، محەممەد ڕەزایی بەرپرسی گشتی ئەمنییەتی وئینتزامی حکومەتی ئێران لە پارێزگای سنە رایگەیاندووە : بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە هاوڵاتییەک بریندار بوو. وپاشان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەشاری بانە بۆ چارەسەری پزیشکی.
شیاوی کوتنە جۆری خەسارە بەتەواوی دەرنەکەوتووە وبەکوتنەی ناوبراو زانیارییە سەرەتاییەکان باس لە پەڕینی پای ئەم کەسە دەکەن.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تائێستە بەهۆی تەقینەمین ودیکەی تەقەمەنییە پوچەڵ نەکراوەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۴۳ هاوڵاتی خەساریان پێگەیووە و زۆربەیان کەمئەندام بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان