kmmk:
چوارشەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی ” لوقمان خەیاڵی” خەڵکی حەسەن کوردەی ناوچەی چۆمانی بانە و۳۶ ساڵ تەمەن بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەگرانی بریندار بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ئێستە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە لەبن چاوەدێری پزیشکی دایە.
جێگەی باسە لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تائێستە بەهۆی ڕاوەدونان وتەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر ۵۳ کۆڵبەر وکاسبکار کوژراون و۷۹ کەس بریندار بوون کەبەگشتی دەبێتە ۱۳۲ کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان