گەنجێکی تەمەن ۱۷ساڵ دایکی خۆی کوشت

KMMK:
شەممە حەوتی ڕەزبەری ۹۷، گەنجێکی خەڵکی شاری شنۆ دایکی خۆی کوشت.
بەگوێرەی هەواڵتکە، “نەشمیل مەولوودی” تەمەن ۳۳ساڵ ،خەڵکی گوندی ” گەندیلاو” ودانیشتووی گەڕەکی “سەیدئاوا”ی شاری شنۆ بە لێدانی پێنج فیشەک کوژرا.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، نەشمیل مەولوودی ماوەیەکی پێشتر لە هاوژینی یەکەمیخۆی جوێ بووەتەوە ولەگەڵ کەسێکی تر ژیانی پێک هێناوە و لەشاری پیرانشار نیشتەجێ دەبێ.
ئەم سەرچاوە لەدرێژەدا دەڵێ: نەشمیل بەدەستی کوڕەکەی خۆی وبەهاریکاری هاوژینەکەی پێشووتری کوژراوە.

نەشمیل مەولوودی لەتەمەنی ۱۶ساڵی لەگەڵ هاوژینی یەکەمی زەماوەندی کرد.
یەکێک لە گرفتە باوەکان و پێشێلکاری بەرچاوی مافی ژنان و منداڵان لەئێران ، زەماوەندی منداڵانە.

لەو ڕووەوە کە یاساکانی پیاوسالاری داڕێژراو لە سیستەمی حکوومەتی ئێران بۆخۆی بەدیهێنەر و ڕێخۆشکەری ڕووداوی لەو شێوەیە، ئەم یاسایانە و ڕوانینی پیاوسالارانە لە کۆمەڵگا وەکوو پیاو (باوک،برا،هاوژین و کوڕ) وڕەگەزی بانتر، ئەم مافەی بۆخۆی تەرجان کردووە کە ؛ لەحاڵەتێکدا ژن (دایک، هاوژین، کچ و خوشک) بەپێچەوانەی ویستی سیستەمی پیاوسالاری هەبوو هەنگاو بنێ.جێی خۆیەتی سزا بدرێ و هەندێ جاریش گیانی لێ وەربگیردرێتەوە.

ئەم ڕوانگەیە و نەبوونی یاسا بۆ ڕاگرتنی کەرامەتی مرۆیی ژن وهەروەها دەیان بەڵگە وهۆکاری دیکە ڕێخۆشکەری سەرەکی وەها پێشهات و ڕووداوگەلێکن لە کۆمەڵگا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان