kmmk: بە پێی هەواڵی گەیشتوو، خەریتەی سەربەرگی کتێبی فارسی قۆناغی دووی سەرەتایی کە ئەمساڵ چاپ کراوە ناوی ” گۆلی ورمێ “ی تێدا لابراوە و رەخنەی زۆری لێ گیراوە.
لە سەدا ۹۷ی گۆلی ورمێ وشک بووە و خەریکە بەتەواوەتی وشک دەبێت، هەلومەرجی نالەباری گۆلی ورمێ لە سەر باری دەرونی خەڵکی ناوچەکە کاردانەوەی خراپی هەبووە و لابردنی وێنەی ئەم گۆلە لە سەر کتێبگەلی خوێندنگاکان خەمباری لە رادە بەدەری خەڵکی شاری ورمێی وناوچەکانی تری لێ کەوتوەتەوە، ئەم کردەوەیە هەروەها پەژارەو هەستیاری لایەنگرانی ژینگەی هەڵخراندووە.
جێگای ئاماژەیە کە: لابردین ناوی گولی ورمێ لە سەر کتێبی خۆێندنگا گشتیەکان بوە و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ئەم بنەمایە بووە کە ناوی شوێن و ئاسەوارە مێژویی و سەنبولەکانی کورد لە سەرەتاکانی منداڵیەوە لە مێشکی منداڵانی کورد بسڕێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان