خەڵکی بوولەرزە لێدراوی کرماشان لەمەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیدان

KMMK:لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو پترلە سەد کەس لەدانیشتوانی ناوچە بوولەرزە؟لێدراوەکان لە ” سەلاسی باوەجانی” بەهۆی نەخۆشی سکچوون وڕشینەوەی قورس گوازراونەتەوە بۆنەخۆشخانە.

بەپێی کوتەی خەڵکی ناوچەکە ئەم دۆخە هەنوکەییە بەدەرە لەکۆنتڕۆڵ وتەنانەت ئوڕژانس وناوەندە دەرمانییەکان توانای کۆنتڕۆڵ ودیاری کردنی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشینانەیان نییە وشیمانەیان کردووە کەهۆکارەکەی بەکارهێنانی ئاوی پیس بێت.

لەگەڵ تێپەڕینی ماوەیەکی دەمدرێژ لە کەوتنەوەی بوولەرزەی کرماشان ،بەڵام کەوترین بایەخ وگرنگیان پێدراوە وخەڵکی زۆرینەی ناوچەکان بەکەمترین پێداویستی کاروکەساەت وخزمەتگوزاری لەدۆخێکدا کەبۆژیان ناێت درێژەیان بەژیان داوە، ئەمە لەحاێکدایە ڕێژەیەکی زۆر لەو سەرمایەی کەبۆ زیندووکردنەوە و یارمەتی بەخەڵکی زیان بەرکەوتووی کرماشان لەبەرچاو نەگرابوو تەرخان کراوە بۆ وڵاتانی دراوسێی ئێران ویارمەتی گرووپە توندڕەوەکان.خەڵکی بوولەرزە لێدراوی رماشان هەروەها ئاوێک دەخۆنەوە کە بۆ خواردنەوە نابێ ولەنێزیک زباڵدانەکان وبەدوور لەهەر چەشنە پێداویستییەک درێژە بە ژیان دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان