چاڵدران / بۆسە و دەسڕێژی سنوورپارێزانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە

kmmk: ڕۆژی ۱۱ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە گوندی«عەموخانزێ» ی پاسگای سنوور پارێزی دەڤەری چاڵدران لە ناوبەر باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کۆڵبەران و کاسبکاران دەدەنە بەردەسڕێژ و دوو کۆڵبەر بریندار دەکرێن.

کۆڵبەرنیوز ناوی دوو کۆڵبەری هێناوە کە بە هۆی دەسڕێژ و بۆسەی سنوورپارێزانی کۆماری ئیسلامیەوە لە پارێزگای ورمێ بریندار بوون: «جەعفەر دەلایی میلان و خەلیل حەیدەرانلو» ئەو دوو کۆڵبەرەن کە بە توندی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هەر لە بازەرگان و ماکۆ وە هەتا دەگاتە ئیلام و ئەندیمشک سنوورپارێزانی کۆماری ئیسلامی لە مڵاسدان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بدەنە بەردەسڕێژ و لە ناوخۆی ئێرانیش گرانی و بێکاری بڕەستی خەڵکی بڕیوە و خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران گەواهی تێکڕوخانی ژێرخان و سەرخانی ئەو وڵاتەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان