kmmk
بە پێی هەواڵی ڕاگەیەندراو، ۲۷ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی ۲۳ ساڵ تەمەن لە شاری مەریوان بەناوی ئارەزوو دڵئەنگیز لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .
سەرچاوەێیکی نزیک لە ئارەزوو پێیڕاگەیاندیین کە، ئارەزوو لە تەمەنی ۱۷ ساڵیدا ژیانی هاوبەش پێک دێنێ و دواتر کێشەی بنەماڵەیی دەرفەتی ژیانی هاوبەش کەم دەکاتەوە و کۆرپەکەی لە پاش لە دایک بوونی لە ئامێز دەگرنەوە و ئیزنی بەخێوکردن و منداڵەکەی پێنادرێت .
سەرچاوەی هەواڵەکە ئەوەشی پشتڕاست کردۆتەوە ئارەزوو چالاکێیکی مەدەنی و مافخوازی و ژنان و دژی نابەرانبەری یاساکانی هەڵاواردنی ژنان لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان