kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ۲۱ی پوشپەڕ، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان شاری میاندواو ــ بۆکان، ماشینێک کە هەڵگری ٤ کەس بوە، دەدەنە بەردەسڕێژ و لە ئاکامدا هاووڵاتێیک بەناوی «هەژار ڕەزایی» کوڕی ئیسماعیل دانیشتوی گوندی «قەڵای هۆلاکۆ» دەکوژرێت.
بەوتەی سەرچاوەێیکی باوەڕپێکراو هێزەئەمنیەتیەکان بە ماشێنێکی باری جۆری نەیسانی تایبەتی، ڕاوەدونانی ئەو ماشێنێکی جۆری «پراید» یان کردوە و لە نزیک گوندی «گوگجەڵ» و «موشیرئاوا» ماشێنی پڕاید دەدرێتە بەردەسڕێژ و ئاژونەری پڕایدەکە دەکوژرێت و لە چارەنوسی ئەو سێ کەسەیتر هیچ زانیارێیک نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان