kmmk: ڕۆژی هەینی ۲٥ی جۆزەردان لەگوندی مەوی لەدیواندەرە کچێکی تەمەن بیست ساڵ کەناوی ئاشکرا نەبووە لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داو لەدوای یەک ڕۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانەی ئەوشارە گیان لەدەستدا.
تاکاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژییەکەی ڕوون نەبۆتەوە.
جێگای باسە ڕێژەی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپەرەسەندندایەو تائێستا هیچ ڕێکارێکی بۆنەدۆزراوەتەوە کەپێشی پێبگیردرێت بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەساڵی ۲۰۱۷ی زاینی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤٥پیاوو ٤۰ ژن کە ۹کەسیان منداڵ بوون کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


