تەشەنەی نەخۆشی پێستی لەنێو بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان

KMMK: دوابەدوای ئەوەی بوومەلەرزە ساڵی پار ناوچەی سەرپێڵ زەهاوی کرماشانی هەژاند وبەهەزاران کەس برینداربوون و سەدان کەس گیانیان لە دەست دا و زۆرینەی دانیشتوانەکەی بێ ماڵ وحاڵ بوون ،زۆر مەترسی دیکەی وەکوو خەمۆکی و حاڵەتی نەفسی وخۆکوژی ودەیان چەشنە نەخۆشی بێهداشتی وتەنانەت نەخۆشی پێستی کەدیارترینیانە کە ۶ مانگ دوای بوومەلەرزە وتائێستەیش لەنێو خێمەدا دەژین بڵاو بووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەوناوچانە دەستی کەوتوون،تائێستە لەلایەن بەرپرسان ولایەن پێوەندی دارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هیچ بەدواداچوون وچارەسەرییەک ناکرێت و زۆرینەی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن خەڵک وڕێخراوە خێرخوازەکانەوە جێبەجێ دەکرێن.مەخابن بەوحاڵەیشەوە چەنددین حاڵەتی نەخوازراوی وەکوو گیان لەدەستدانی ژنان ومنداڵان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سەرما وخۆکوژییەوە هاتوونەتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان