kmmk:
ڕۆژی سێ شەممە۲۵ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی “فاروق فیرووزی” خەڵکی گوندی قەیلەسوون سەربە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری موکریان ناوبراو دەرچووی زانکۆ لەبواری شیمی بووە وتائێستەیش لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
جێگەی باسە کە دەسبەسەری وتۆقاندنی هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە وحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێنانەئارای کەش وهەوای ئەمنییەتی دەست هەڵگر نییە وبەسیاسەتی برسی کردن وهەژاری لەم ناوچەیە کۆتایی ناگرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان