سکاڵای دووپاتی کچانی شین ئاوا لە دەزگای پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو: کچانی خوێندنگای شین ئاوای سەر بە پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە سکاڵای خۆیان بۆ سەر دەزگای پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بەدواچونی کەرتی تایبەت بە خەرجی دەرمانی، تۆمار کرد.

بە پێی وتەی حوسەین ئەحمەدی نياز پارێزەری کچانی خوێندکار:

وەزارەتی پەروەردە وەک بەرپرسی ئەم روداوە ناحەزە تا ئەم کاتە ، زیانی گەیشتوو بەم کچانە قەرەبوو نەكراوەتەوە و کچانی خوێندکاری شین ئاوا لەسەر خەرجی دەرمانی و مافی یاسایی خۆیان لەم وەزارەت خانەیە سکاڵای خۆیان تۆمار کردوە. حوسەین ئەحمەدی نیاز:

بە پێی بنەڕەتی سێ، هەشت، نۆزدە، بیست و دوو و سیوچواری یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و یاسای تەمێ کاری و یاسای ئایینی دادرەسی کەیفەری لە دادسەرای پیرانشار دژ بە دەزگای پەروەردە وە هۆکار و بەرپرسی ئەم روداوە سکاڵام تۆمار کرد و خوازیاری وەرگرتنی قەرەبوی زیانی گەیشتوو بەم شەش کچە خوێندکارەی شین ئاوا بووم.

جێگای ئاماژەیە کە: چوار شەممە ۱۵ی سەرماوەزی ۱۳۹۱، لە پۆلێکی خوێندن لە خوێندنگای سەرەتایی شین ئاوا سەر بە شاری پیرانشار ئاگر دەکەوێتەوە و بەو هۆیەوە سی خوێندکاری ئەم پۆلە بە سەختی بریندار دەبن و تەنانەت دوو کەسیشیان گیانی لە دەست دەدات.

پێشتریش پارێزەری کچانی شین ئاوا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک کۆمار بە هەڵخستنی ئەم پرسیارە: پێنج ساڵ ئێش و ئازاری کچانی شین ئاوا، لە ژیان بە نیوەی قەرەبوو تا پانزدە ساڵ لەسەر یەک چەرمەسەری دەرمان، مافی شارۆمەندی ئەوان لە کوێیە؟

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان