بێبەری کردنی زیندانییەکی سیاسی کورد لەزیندانی مەهاباد لەخزمەتگوزاری پزیشکی

سەیدحسێن یوسفی بەندکراو لەزیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەهاباد کەلە ۸مانگی بەرێ وە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات لەڕێی چالاکی ئایینییەوە دەسبەسەرکراوە وبەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە لەئازاردایە، سەرەڕای زانیاری بەرپرسانی زیندان لەهەمبەر دۆخی ئەم زیندانییە و داواکاری دەرمانی ناوبراو،هێشا لەخزمەتگوزاری دەرمانی بێبەرییە وڕێگری کراوە لە گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە.

پزیشکانی زیندان بە یوسفی یان کوتووە کە کڕاتینی گورچیلەی بەرز زووەتەوە وپەگەری لەدەستچوونی گورچیلەکانی لەئارادایە،بەرپرسانی زیندان سەرەڕای ئەوەی لە زانیاری پێدانی پزیشکی ناوبراو ئاگادارن،بەڵام بەوحاڵەشەوە ڕێگری دەکەنلە گواستنەوەیبۆ ناوەندێکی پسپۆڕی دەرمانی.

سەیدحسێن یوسفی خێزاندارو لەدایکبووی ۱۳۶۰لەشاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.ناوبراو نێزیک بە ۸مانگ بەرلە ئێستە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات دەسبەسەرکراوە ولەزیندانی شاری مەهاباد لە زینداندایە.
ناوبراو دەڵێ هۆکاری دەسبەسەرییەکەی تەنیا چالاکی ئایینی وڕیکلامی ئاشتەواییە.

جێگەی باسە هێزە ئەمنییەکان بۆ دەسبەسەری وسەرکوتی چالاکانی پێڕەوی ئایینزای سوننەبەگشتی بە گەڵاڵەکردنی تۆمەتگەلێکی وەکوو سەلەفی چییەتی و وەهابییەتی دەست دەدەنە گرتنیان ، ئەمە لەحاڵێکدایە کە زۆرینەی چالاکانی پێڕەوی ئایینزای سوننە بەرپەرچی ئەم تۆمەتانە دەدەنەوە کەتەنیا بانگەشەکەرانی ئایینین وبڕوایەکیان بە توندوتیژی نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان