محەممەد نەزەری بە تێچووی خۆی بۆ دەرمان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە

ک.م.م.ک : پێنج شەممە ۳ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶، محەممەد نەزەری زیندانی سیاسی کورد بەندکراو لەبەندیخانەی ناوەندی ورمێ لەئێران کە تووشبوی نەخۆشی بەردی سەفرایە. پاش تێپەڕینی چەندد مانگ بەتێچووی هەزینەی خۆی بۆنەشتەرگەری گوازرایەوە ۆنەخۆشخانەی خومەینی لەورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.

محەممەد نەزەری بڕی پترلە ۲ملوێن تمەنی داوە بۆچارەسەری پزیشکی خۆی. بەهەوڵی بێ وچانی بنەماڵەو کەس وکاری توانیویەتی لەمانگی ڕابردوو بە وەرگتنی مۆڵەتی دادستان “ج.ا.ئێران”بۆچارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.نەخۆشیەکەی لەمانگی ڕابردوودا گەشەی کردبوو وپێویست بوو بەخێرایی نەشتەرگەری بۆبکرێت بەڵام ڕایەدارانی زیندان پاش بیستنی وڵامی پزیشکەکان ناوبراویان سەرلەنوێ گەڕاندبوویەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لەورمێ.

محەممەد نەزەری یەکێک لە کۆنترین زیندانیانی سیاسی کوردە لەئێران کە مەحکوومیەتی خۆی لەزیندانی ورمێ تێدەپەڕێنێ.

ئەم زیندانییە کە لە ۲۴مین ساڵی زیندانی کردنیدایە پێش گواستنەوەی بۆ زیندانی ورمێ وەکوو ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە ڕەوتی قەزایی داسەپاو بەسەر دۆسیەکەیدا بۆماوەی زیاتر لە سێ مانگ مانی لەخواردن گرت.

پاش ئەوەی کە محەممەد نەزەری، بەکۆتایی هێنان بەمانگرتن لەخواردنی کەبۆ پێڕاگەیشتن بەدۆخی پزیشکی لە بەشی پزیشکی زینداندا دەبێت دەکەوێتە بەر پەلامار ولێدانی یەکی لە ڕایەداران بەناونیشانی “مەلازادە.

دوابەدوای دەمەقاڵەی محەممەد نەزەری و ئەو ڕایەدارەی ئاماژەی پێکرا ناوبراو دوو شەقەزلە دەدات لە محەممەد نەزەری کە هەڵسوکەوتی ئەم ڕایەدارە دەبێتە هۆی ناڕەزایی دەربڕینی عومەر (سەعید)فەقێ پوور (لە۱۸هەمین ساڵی زیندانی) وخالید فەرەیدوونی(۱۷هەمین ساڵی زیندانی)،وزیندانیانی دیکەی سیاسی.

سەرەڕای چاوەڕوانی لەهەمبەر پێڕاگەیشتنبە هەڵسوکەوتی نایاساییڕایەدار(مەلازادە) لە لێدانی محەممەد نەزەری، لەکۆتاییدا دۆسیەیەک دژبە خالید فەرەیدوونی و عومەر فەقێ پوور لەژێرناوی تێهەڵچوون لەگەڵ ڕایەداران پێچرایەوە.

لەدرێژەی ئەم تێهەڵچوونەدا، ئەم سێ زیندانییە سیاسییە لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرانەوە بۆ زیندانی ورمێ لەپارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.

محەممەد نەزەری لەدایکبووی ۱۳۵۰، لەساڵی ۱۷۳لەبۆکان بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئوپوزسیۆنە کوردییەکان دەسبەسەر ولەکاتێکدا ناوبراو ئەم تۆمەتەی بەرپەرچ دابوویەوە،ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا کەئەم حوکمە پاش تێپەڕینی ۵ساڵ داشکا بۆ زندانی تاهەتایی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان