کەوتنەخوارەوە و برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی ڕاوەدونانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

ک م م ک: بەگوێرەی هەواڵی کەناڵی کۆڵبەرنیووز دوێنێ کۆڵبەرێی کورد بەناونیشانی “محەممەد کەریمی” ۲۱ساڵ تەمەن وخەڵکی گوندی دزڵی سەربەناوچەی هەورامانی (مەریوان)ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕاوەدونانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرزایی کەوتە خوارەوە وبەگرانی برینداربوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو پاش کەوتنەخوارەوە لەلایەن کۆڵبەرێکی دیکەوە گوازرایەوە بۆنەخۆشخانەی “بووعەلی سینای “شاریمەریوان بۆچارەسەری پزیشکی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان