گیان لە دەست دانی ژنی ۲۲ ساڵانی پیرانشاری خۆکوژی نەبووە و کوژراوە
بە وتەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: روناک رەسوڵی تەمەن ۲۲ ساڵانەی خەڵکی گوندی سەروکانی پیرانشار لە شەوی سێ شەممە ۲۶ی بەفرانبار لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژاوە.
ناوبراو بە هۆی پیدانی کەرەستەی چێشتخانە (تاوە) بە سەریدا توشی خوێنڕێژی مێشک بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
لە سەر پۆشی هەواڵەکاندا: خۆکوژی هۆکاری گیان لەدەست دانی ناوبراو راگەیەندراوە و پزیشکی یاسایی هەواڵی خۆکوژی ناوبراوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەواڵنێریەکانی فەرمی و گشتی وڵات رەت دەکاتەوە و هۆکاری گیان لەدەست دانی بە کوژران دەزانێت و رایدەگەیەنێت.
ئەمە یەکەم جار نیە کە کوشتنی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هاوژین یا خود ئەندامی بنەماڵە، بە شێوازی داڕێژراو لە لایەن بنەماڵەوە بە خۆکوژی رادەگەیەنن و هەوڵی پارێزگاری لە پیاوان دەدەن.
ئەوەی کە توندو تیژی لە پیاواندا دەتوانێت بەم شێوازە سەرەڕۆیانە رو بدات، خۆی چیرۆکێکە لەسەر یاسایەکە کە ژنان ملکەجی پێڕەوی تەواو لە هاوژینایان دەکات و بە هەر شێوە نا فەرمانیەک بە شێوازی توندڕەوانە سەرکوت دەکرێت و هیچ چەشنە یاسایەک بۆ بەرگری لە ژنان و دژایەتی توندوتیژی دژ بە ژنان بە شێوەی بەکارهاتو لە عەمەلدا بونی نیە و بگرە جەخت لەسەر پێڕەوی لە شوەوە لە کولتور و ئایین، پیاوان هان دەدات بۆ توندو تیژی لەکاتی دوبەرەکانێ زەوقی و وتووێژدا، و پیاوان لە درێژەی ژیاندا لە سەر توندوتیژی دژ بە ژنان را دێن و بە مافی سروشتی خۆیان دەزانن.
پیاوان لە کاتی توڕە بوندا و بیرۆکەی جیاواز، هێزی ئەنجامی هەمو کارێکیان دەبێت و فێری بەرگری لە توندوتیژی خۆیان دژ بە ژنان ناکرێن، لە راستیدا لە کاتی رودانی ئەم جۆرە کوژشتانەدا یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوازێکی بەرچا بەرپرسی رودانی ئەم جۆرە کارەستانەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان