بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی جومعە ۲۴ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ی هەتاوی) ژنێکی چالاکی مەدەنی کورد بە ناسناوی “روقەییە سەعیدی” لە جوانڕۆ دەستی داوەتە خۆ کوشتن و پاش دوو رۆژ لە نەخۆشخانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: خۆکوشتنی روقەییە سەعیدی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە.
روقەییە سەعیدی یەکێک بوو لە چالاکان و یاریدەرانی خۆبەخش لە شاری جوانڕۆ بو کە لە گەیاندنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەی کرماشان کەسێکی چالاک بوو، هەروەها ناوبراو ژیانی هاوبەشی پێک هێنابو و مندالێکی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان