ورمێ/ خۆکوژی زیندانییەک لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۴ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، کەسێک بە ناوی ” وەحید کەربەلایی” لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، وەحید کەربەلایی بە بۆنەی ڕانەگواستنی بۆ بەندێکی دیکە دەستی داوەتە خۆکوژی.
شیاوی باسە ناوبراو ۸ ڕۆژ پێشتر لە پێوەندی لە گەڵ مادە هۆشبەرەکان دەسبەسەر و ڕاپێچی زیندان کرابوو.

بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵان؛ لە بەندی ۱۰ی تایبەت بە سزای مادە هۆشبەرەکان سێ ئەوەندی جێگە، زیندانی بوونی هەیە و وەحید کەربەلایی خوازیاری ڕاگواستن بۆ بەندێکی دیکە بوو کە لە گەڵ دژایەتی بەرپرسانی زیندان رووبەڕوو ببوویەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان