بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شارەواری مەریوان زیاتر لە 150 کرێکاری گرێبەستی خۆی لەسەر کارەکانی دەر کرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە زیاتر لە حەوت مانگە شارەوانی مەریوان موچەی فەرمانبەران و کرێکارانی خۆی نەداوە، ئەمەش بووەتە هۆی نارەزایەتی دەربڕینی کرێکارانی شارەوانی مەریوان و بەرپرسانی شارەوانی بە ئاشکرا هەڕەشەیان لە کرێکاران کردبو کە ئەگەر درێژە بە نارەزاییەکانی خۆتان بدەن لە سەر کار لا ئەبرێن.
ئەم هەوڵەی بەرپرسانی شارەوانی بۆ چاوترسێن کردنی کرێکارانە و ئەیانەوێت بەم شێوازە دەنگی کرێکاران کپ بکەن
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- زیندانیانی سیاسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا هاوکاریان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزکە کۆکردەوە
- حکومەتی ئێران: ئەو لێقەوماوانەی کابینەیان پێدراوە هاوکاریان ناکرێت بۆ چاککردنەوەی خانووەکانیان