برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەناوچەی سەڵماس

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕێکەوتی ۳۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی”سمایل جەباری” تەمەن ۱۹ساڵ تەمەن لەناوچەی سنووری سەڵماس بەهۆی ڕاوەدونانی لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە لە هەڵدێرێک دەکەوێتە خوارو سەری بەگرانی بریندار دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە وهەنووکە لەنەخۆشخانەیەکی ورمێ لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

جێی بیرهێنانەوەیە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستە ئەمە چوارەمین ڕووداوی بریندار بوونی کۆڵبەرانە بەهۆی ڕاوەدونان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان