ڕاپۆرتێک لەسەر کۆڵبەران لەماوەی ۸مانگی ڕابردوو

بەپێی ڕاپۆرتێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لەکۆتایی مانگی خاکەلێوەوە تاکۆتایی خەزەڵوەری ئەمساڵ ۴۳۳ جار کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزی چەکدار و قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە، گیانیان لەدەست داوە یان بریندار، کەمئەندام ،دەسبەسەر، غەرامە، حوکمی گیران وسوکایەتیان پێ کراوە.وئەم کارەساتانە لەسەر ئەم توێژە لەهاوڵاتیان هاتۆتە ئاراوە. جێگەی باسە کەبەسەدان سەر لە بارهەڵگری کاسبکارانی کورد لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە لەناچوون؛وهەروەها کەلووپەلی کۆڵبەرانی کورد بەسەدان جار لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئاماری خوارەوە تایبەت بە۸مانگی یەکەمی ئەمساڵە

مردن بەهۆی تەقە یان کەوتنە خوارەوە لەکاتی ڕاوەدونان ۳۷ ڕوداو
مردن بەهۆی هەرەسی بەفر٤ ڕووداو
مردن بەهۆی گوشاری کاری ڕووداوێک
بریندار بوون بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان ۴۲ڕووداو
برینداربوون لەکاتی ڕاوەدونان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە ۳ڕووداو
برینداربوون بەهۆی پێکدادان ماشین ۵ ڕووداو
کەم ئەندامبوو بەهۆی تەقینەوەی مین ۶ ڕووداو
دەسبەسەری کۆڵبەران وکاسبکاران ۲۵۰و غەرامە ۲۰ڕووداو
سوکایەتی(ڕووتکردنەوە)ی ۳۰کۆڵبەری کورد وبڕینەوەی حوکمی گرتن بۆ ٤۵کۆڵبەر
تێداچوونی ئاژەڵی بارهەڵگری کاسبکارا،سەدان ڕووداو لە۹شوێن وکاتی دیاریکراو
دەسبەسەراگرتنی کەلووپەلی کۆڵبەران وکاسبکاران،سەدان ڕووداوی دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەر،ڕووداوێک پاش ۱۰۵ڕۆژ،”تەرمی ڕزگار ساکانی فەڕ”لەژێر هەرەسی بەفر مازوویەوە.”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان