بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمرۆ دوشەمە ۲۹ خەزەڵوەر، هێزەکانی سەر سنوری کۆماری ئیسلامی لە سنورەکانی شاری پیرانشارگروپێک کۆڵبەر ئەدەنە بەر دەسرێژی گولە و لە ئەنجامدا کوژراوێک و دوو برینداری لێ ئەکەوێتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان حەسەن مورادی کۆڵبەری کوردی خەڵکی پیرانشار کوژراوە و هەروەها «رەحمان محمودی و سمکۆ ئەحمەدیش» بە سەختی بریندار کراوون کە لە لایەن گوندنشینەکانی سەر سنور رەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار ئەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان