محەممەد نەزەری کەوتە بەر پەلامار ولێدانی ئەفسەری چاوەدێری(افسرنگهبان)

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی چوارشەممە ۲۴ی خەزەڵوەر، زیندانی سیاسی محەممەد نەزەری لەزیندانی ج.ا.ئێران لە ورمێ لەلایەن ئەفسەری چاودێرییەوە هێرش کرایە سەری ولێی درا.

ناوبراو بەهۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی گوازرایەوە بۆ بەشی تەندرووستی (بهداری) زیندان وپزیشکی بێهداریش پێی ڕاگەیاندووە کەبۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری بەهۆی هەبوونی گورچیلە بۆنەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان.بەڵام تا ئەوکاتە دەبێ لە بێهداری لەژێر چاوەدێری بێت.

سەردانیڕۆژی پێنجشەممە ۲۵ی خەزەڵوەری زیندانی سیاسی محەممەد هاوڕێ لەگەڵ زیندانییەکی سیاسی دیکەی بەندی ۱۲بۆ نووسینگەی ناوخۆیی زیندان بێ ئاکام مایەوە، مێهرعەلی فەرهەنگ هەڕەشەی لەم دوو زیندانییە کرد کە بەدواداچوونی ئەم ناڕەزاییە دەبێتە هۆی سازدانی دۆسیەی نوێ بۆیان.

محەممەد نەزەری هاوڕێ لەگەڵ دوو زیندانی سیاسی دیکە بەناوەکانی خالید فەرەیدوونی وعومەر فەقێ پوور ڕۆژی۲٤ی خەزەڵوەر بەهۆکاری نادیار لەزیندانی ڕەجایی شارەوە گوازرانەوە بۆ زیندانی ورمێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان