خۆکوشتنی بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی “لینکلۆنی” وڵاتی بەریتانیا

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لە بڕواری ۱۹ی نوامبەری ۲۰۱۷ی زایینی لە شاری لینکلۆن لە وڵاتی بەریتانیا لاوێکی کورد بەناوی “هەرێم”خەڵکی شاری هەولێری سەر بە باشوری کوردستان لە بەندیخانەی شاری لینکلۆن دەست دەداتە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ناوبراو خاوەن بنەماڵەیە و دانیشتوی وڵاتی بەریتانیایە و بە هۆی گرفتی بنەماڵەیی و سکاڵای هاوژینەکەی قەراری ۴ ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێت و لەبەندیخانە قەراری بەندکردنی خۆی بەسەر دەبرد.

تاکو ئێستە کە ئەم هەواڵە بڵاو دەبێتەوە، هیچ زانیارییەک لە بەردەست نیە سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری بڕیاری خۆکوشتنی ئەم لاوە کوردە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان