بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دووچالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی ســنە لەلایەن پولیسی تورکیاوە لەشاری ئەستەمۆڵ دەسبەسەرکران.
پۆلیسی تورکیا هۆکاری دەسبەسەری ئەم دوو خوشکە ڕۆژنامەوانە (ماریا وشیوا قەڵوەزی) پەیوەست بە داوای حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر دیپۆڕت کردنەوەیان بۆئێران ڕاگەیاندووە.
ماریا وشیوا، ماوەیەک پێشووتر هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەیان بەئامانجی سەفەر و پەنابەربوون لە وڵاتێکی ئەمن، لە باشووری کوردستانەوە چبوونە دەرەوە.
ماریا وشیوا قەڵوەزی لەچالاکانی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆیان (دایک وبرا) نێزیک بەدوو ساڵی پێشتر بەهۆی گوشارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران شاری سنەیان بەجێ هێشتوو کۆچیانکرد بۆ باشووری کوردستان.
تاکاتی بڵاوکردنەۆەی ئەم هەواڵە لەدۆخی ئەم دووهاوڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان