ناردنی هاوکاری شارومەندانی ئەفغانستانی نیشتەجێی ئێران بۆ ناوچە بۆمەلەرزە لێ دراوەکانی رۆژهەڵات

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆمەڵێک لە شارومەندانی وڵاتی ئەفغانستان کە لە ئێران ژیان ئەکەن بە کۆکردنەوەی یارمەتی بە هانای لێقەوماوانی بۆمەلەرزەکەی کرماشان هاتوون.

ئەم هەڵوێستە مرۆڤ دۆستانە لە کاتێک دایە کە شارومەندانی ئەفغانی نیشتەجێی ئێران خۆیان لە هەلومەرجێکی نالەباری ئابوری  ژیان بەسەسەر ئەبن ولەلایەن دەسەڵاتەوە هیچ چەشنە مافێکیان پێ نادرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان