بێ بڕوایی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە دابەش کردنی یارمەتیەکان بۆ سەر لێقەوماوانی بومەلەرزە لە لایەن رێکخراوە و هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە

بێ بڕوایی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە دابەش کردنی یارمەتیەکان بۆ سەر لێقەوماوانی بومەلەرزە لە لایەن رێکخراوە و هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ هەزاران کەس لە شارۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شوێنی کۆکردنەوەی یارمەتیە مرۆییەکان کۆبونەتەوە و یارمەتیەکان لە لایەن هێزە مەدەنیە خۆبەخشەکانەوە و بە بێ دەستێوەردانی هیچ یەک لە رێکخراوە حکومەتیەکان بو ئەو ناوچانەی کە بەر بومەلەرزە کە کەوتوون دەنێریەت.

شارۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیاندەستیان داوەتە کۆکردنەوە و هەناردە کردنی یارمەتییەکان و هیچ بڕوایەکیان بە رێکخراوە حکومەتیەکان نییە.

بە پێی ئەو راپۆرتانە؛ ناوەندە دروست کراوەکان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی لە لایەن حکومەتەوە بە تەواوی چۆڵن و کەس یارمەتییەکان ناداتە دەستی ئەو رێکخراوانە.
لە راپۆرتێکی دیکەدا؛ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەر لەبەیانی دوێنێ لە دەرەوەی شاری مەریوان بە راگرتنی ترۆموبیلەکانی هەڵگری شتومەکی نێردراو بۆ ئەو ناوچانەی بەر بومەلەرزە کەوتوون خوازیاری ئەوە بوون کە یارمەتییەکان لە ژێر چاوەدێری رێکخراوە حکومەتیەکاندا هەناردە بکرێت و دابەش بکرێن بەڵام بەرەو ڕووی ناڕەزایەتی خەڵک بونەتەوەو پاشان نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان بگەن.

جێگای لێکۆڵینەوەیە؛ لە پاش چەند رۆژ تێپەڕین بەسەر بومەەرزەی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە بەو هۆیەوە رێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە پێویستیان بە وەرگرتنی یارمەتییە بەڵام حکومەت و رێکخراوە حکومەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە فریاکەوتن زۆر کەم تەرخەم بوون و تەنانەت لە دابەش کردنی خێوەت و کەرەستەی سەرەتایی ژیان بۆ سەر خەڵک بەتایبەت لە بڕێک ناوچەی تایبەت خۆگری دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان